Gallery

بریندارانی چه‌كی كیمیایی موچه‌ وه‌رده‌گرن

وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕینه‌وه‌ی 400 هه‌زار دیناری وه‌ك موچه‌ بۆ بریندارانی چه‌كی كیمیایی راگه‌یاند.minister
له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا ئارام ئه‌حمه‌د وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: به‌ مه‌به‌ستی دابینكردنی موچه‌یه‌ك بۆ برینداران و به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی له‌ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ نووسراوی ژماره‌ 4547 له‌ به‌رواری 30-7 ی ئه‌مساڵدا ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی موچه‌ی 254 بریندار له‌ هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه‌كانی تری كوردستان وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م به‌ بڕی 400 هه‌زار دینار كه‌ له‌ رۆژی 1-3 ـه‌وه‌ بۆیان خه‌رجده‌كرێت و له‌ نزیكترین كاتدا وه‌ریده‌گرن.
وتیشی: بۆ جێبه‌جێكردنی ته‌واوی بڕیاره‌كه‌و تۆماركردنی برینداره‌كانی تری چه‌كی كیمیایی، له‌ مانگی 10 ی داهاتوو ده‌ستده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی فۆڕم و ده‌ركردنی رێنمایی، له‌وكاته‌وه‌ برینداره‌كان ده‌توانن داواكاری پێشكه‌شبكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕو شاره‌زا پێكدێت و له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌و لیژنه‌یه‌ بریندارانی چه‌كی كیمیایی ده‌بن به‌ خاوه‌نی موچه‌ی خۆیان.
سه‌باره‌ت به‌ مه‌رجه‌كان، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان وتی: پێویسته‌ ئه‌و كه‌سه‌ی داواكاری پێشكه‌شده‌كات راپۆرتی پزیشكی رابردووی هه‌بێت كه‌ به‌ركه‌وتی چه‌كی كیمیاییه‌، هه‌روه‌ها ده‌بێت چاره‌سه‌ری به‌رده‌وامی نه‌خۆشییه‌كه‌ی هه‌بێت و برینداره‌كه‌ش له‌و ناچه‌كانه‌ی كوردستان بێت كه‌ له‌ به‌ڵگه‌كاندا تۆمار كراوه‌ به‌وه‌ی چه‌كی كیمیایی به‌ركه‌وتووه‌.
ئارام ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ ئاشكرایه‌ زیاتر له‌ 10 هه‌زار برینداری چه‌كی كیمیاییمان هه‌بوو، به‌ڵام دوای چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێكیان له‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، له‌ ئێستادا نزیكه‌ی هه‌زارو 100 بریندار ماون، جگه‌ له‌وانه‌ی تۆمار نه‌كراون یان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن، بۆ ئه‌مه‌ش حكومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵده‌دات جگه‌ له‌ بڕینه‌وه‌ی موچه‌، له‌ رووی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی به‌ شێوه‌یه‌كی باشتر خزمه‌تیان بكات.

وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان.

Advertisements

Leave a Comment

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s